ڕۆژی ههینی ١٣ی مانگی ڕێبهندان، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا لەگەڵ “فەیسەڵ بن فەرحان”، هاوتا سعودییەکەی كۆبوونهوه و وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکان، بەتایبەتی بۆ دابینکردنی کارەبای عێراق داوای هاوکاریی ئابووری زیاتر لەگەڵ سعودیەی کرد.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، وەزیری دەرەوەی عێراق چاوهڕوانه کارەبای عێراق یان لە ڕێگەی تۆڕی سعودیەوە دابین بکرێت. وەزیری دەرەوەی سعودیە بە ئاماژەدان بە “گەشەسەندنی ئابووری ئەرێنی” لە عێراق ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە دەرفەتی هاوکاری نێوان کەرتە تایبەتەکانی هەردوو وڵاتی ڕەخساندووە. لە ئێستادا بەغدا بۆ کارەبا و گاز زۆر پشتی بە ئێران بەستووە و بە دوای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی وزەی خۆیدایە.