ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری ئاڵمان دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان دایه مانگرتن.
سه‌ندیكای سنفی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری ئاڵمان ناسراو به “وێردی” خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ١٥٪ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان بۆ ١٦٠ هه‌زار كرێكاری ئیداره‌ی پۆست و شیركه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و ناوه‌نده بوون و ڕایانگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو شه‌ش هه‌زار كرێكاری ئیداره‌ی پۆستی ئاڵمان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و به‌هۆیه‌وه ٤٥٠ هه‌زار به‌سته‌ی پۆستی ڕاده‌ستی موشته‌ری نه‌كرا و زیانێكی گه‌وره به‌و شیركه‌ته گه‌یشت.