ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، له هێرشێكی چه‌كداری له شاری به‌یتۆلموقه‌ده‌سی ئیسڕائیل ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئیسڕائیل، هێرشه‌كه كاتژمێر ٨ی شه‌و و له‌لایه‌ن لاوێكی ٢١ ساڵی فه‌له‌ستینیه‌وه بۆ سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌كی جۆوه‌كان ئه‌نجام دراوه و هێرشبه‌ره‌كه پاش كوشتنی ٧ كه‌س و برینداركردنی چه‌ند كه‌سی دیكه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه. شایانی باسه كه ڕووداوی شه‌وی ڕابردوو پاش هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رانه‌ی باختری و باریكه‌ی غه‌زه ئه‌نجام دراوه كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٠ فه‌له‌ستینی.