ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی ئێرانی دانیشتووی سوید به دروشمی “ته‌نیا ڕێگه شۆڕشه” له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌شاری ستۆكهۆڵم كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه و داوایان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید كردووه كه پشتیوانیه‌كانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی درێژه پێ بدا. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕانه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو و خوازیاری داخرانی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سوید ببوون.