شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای “نتانیاهوو” له یاسای قه‌زایی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یائیر لاپید” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسڕائیلیش له‌و خۆپێشاندانه دا به‌شدار بووه. خۆپێشانده‌ران له ئاست پێدانی هێزێكی زۆرتر به پاڕله‌مان له به‌رانبه‌ر دادگای باڵای ئیسڕائیل ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر بنه‌ماكانی دیمۆكراسی له‌و وڵاته. به‌وته‌ی میدیاكانی ئیسڕائیل نزێكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س له‌و ناڕه‌زایه‌تیه به‌شداربوون و خوێندكاران، پارێزه‌ران، دادوه‌ران و حیزبه‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت ئه‌و خۆپێشاندانانه ڕێك ده‌خه‌ن.