ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی پرو بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دینا بولوارته” سه‌رۆككۆماری پرو به یارمه‌تی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری سه‌رۆككۆماری چه‌پگه‌رای ئه‌و وڵاته‌ی به‌ناوی “پدرۆ كاستێلۆ” له كار دوورخسته‌وه و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا، پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ناڕازی پرو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئازادی “پدرۆ كاستێلۆ” و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاڕله‌مانی گه‌نده‌ڵی پرو بوون. ڕۆژی هه‌ینی خۆپێشانده‌ران له شاری لیمای پایته‌خت هه‌وڵی داگیركردنی پاڕله‌مانیان دا به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا و چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و چه‌ند بینا له نێو ئاگردا سووتێندرا.