به‌پێی ڕاپۆرتی “ئاسۆشه‌یتد پرس”، دوو برای به ڕه‌گه‌ز ئێرانی و دانیشتووی وڵاتی سوید ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، به تۆمه‌تی “سیخۆڕی بۆ ڕووسیه و ئێران” سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و دوو ئێرانیه به‌ناوه‌كانی “په‌یمان و په‌یام كیا” له‌لایه‌ن دادگای شاری ستۆكهۆڵمه‌وه بە تۆمه‌تی هاوكاری هاوبه‌ش بۆ هه‌نارده‌كردنی زانیاری ئه‌منیه‌تی بۆ ڕووسیه و ئێران تاوانبار ناسێندراون و “په‌یمان كیا” به سزای هه‌تاهه‌تایی و برا چكۆله‌كه‌ی به‌ناوی “په‌یام كیا” به ٩ ساڵ و ده مانگ زیندان سزا دراوه.