به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار ڕایانگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧٠ كه‌س به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زریانێكی به‌هێز ڕووی له وڵاتی ئه‌فغانستان كردووه و سه‌رمایه‌كی سه‌خت زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی گرمكه‌ره‌وه و دابین نه‌كردنی سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسلامگه‌رای تالیبانه‌وه، تا ئێستا ٧٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زۆربه‌ی ئاژه‌ڵی كه‌شاوه‌رزانیش له‌ناوچوون.