بنەماڵەی”هەستی حسێنپەناهی”،لەسەربڕیار و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان کچەکەیان لە ماڵێکی سازمانیدا و بە بێ ئیزنی چاوپێکەوتن ڕاگرتووە.
لەماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردوودا و پاش ئەوەی کە پزیشکان بێهیوایی خۆیان لە هاتنەوە هۆش خۆی” هەستیی حسێنپەناهی” دەربڕی وپێشنیاریان بە بنەماڵەکەی دا کە لەماڵەوە چاودێری بکەن، بنەماڵەی حسێنپەناهی “هەستی”یان لە نەخۆشخانە هێنایە دەرەوە. “هەستی حسێنپەناهی”، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی گوندی قوڕووچای سەر بە شاری دێولان، لە ڕۆژی ١٦ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ەوە بەهۆی لێدان لە سەری چووەتە کۆماوە. “هەستی حوسێنپەناهی” لەگەڵ چەند قوتابییەکی دیکە ڕۆژی ١٦ی خەزەڵوەر، لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە و حهراسەتەوە بانگهێشت کراون و گرتە ڤیدیۆیەکیان پێ نیشان دراوە کە ئەوان لە خۆپێشاندانەکانی قوتابییان بەشدارییان کردووە، دواتر حهراسەت بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر، ئەو چوار قوتابییەی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە و ئازار و ئەشکەنجەی داون. لە کاتی گهڕانهوهی قوتابیان بۆ ماڵ، ههستی خۆی له ئۆتۆمبێلهكه خستۆته خوارهوه و چووهته كۆماوه.