نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی به‌ریتانیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، ده‌نگیان به گه‌ڵاڵه‌یه‌ك دا كه پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌جلیسی عه‌وامی به‌ریتانیا ده‌نگیان به گه‌ڵاڵه‌یه‌ك داوه كه داوا له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی ناو ببات و هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده نیزامیه و پشتیوانی له‌و گرووپه وه‌كوو تاوان پێناسه بكات. شایانی باسه كه ئاكامی ئه‌و ده‌نگدانه بۆ ده‌وڵه‌ت ئیلزام ئاوه‌ر نییه به‌ڵام گوشاری نوێنه‌رانی مه‌جلیسی به‌ریتانیا بۆ به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی خوێناوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران و بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات.