به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی ئێرانیان به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئیسلامگه‌رایانه” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
پۆلیسی ئاڵمان له شاری “مونستر” ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و تاوانباره ٣٤ ساڵه و ژه‌هری “سیانۆل” و “ریسین”ی ئاماده كردووه بۆ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئیسلامگه‌رایانه و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری زۆرتر ده‌ستیپێكردووه. به‌وته‌ی پۆلیس، تاوانباری سه‌ره‌كی پاش توێژینه‌وه‌كانی ده‌فته‌ری ناوه‌ندی به‌دواداچوونی تیرۆریسمی “نۆردراین- وستفاڵن”ی سه‌ر دادستانی گشتی دۆسلدۆرف ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و كه‌سێكی دیكه‌ش هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر بووه به‌ڵام ناسنامه‌ی هیچیان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.