وه‌زیری ده‌روه‌ی دانمارك ڕۆژی دووشه‌ممه ١9ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: سه‌فیری كۆماری ئیسلامی له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د مێهدی بهروغهنی” و “محه‌ممه‌د حسێنی” بانگهێشت كردووه.
“لارس ڕاسمۆسن” به میدیاكانی دانماركی ڕاگه‌یاندووه كه سه‌فیری ئێران بانگهشت كراوه تاكوو به‌توندترین شێوه‌ی مومكین ئه‌و په‌یامه‌ی پێ بكهینین كه هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵسووكه‌وتێكی دڕندانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران، كاردانه‌وه‌ی توندی ئێمه‌ی به‌دواوه ئه‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هوله‌ند له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی دوو به‌ندكراو باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی بانگهێشت كردبوو.