ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ئێسڕائیل به‌پێی بانگهێتشی گرووپه ئۆپۆزۆسیۆنه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ڕاستگه‌رای “نتانیاهوو” دروشیمان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل كه پێكهاتووه له به‌ره توندڕه‌وه‌كان، ڕاستڕه‌وترین كابینه‌ی مێژووی ئه‌و وڵاته‌یه و حه‌وتووی ڕابردوو “نتانیاهوو” وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیران سوێندی خوارد و بڕیاره گۆڕانكاری گه‌وره له یاساكانی ئیسڕائیل بدرێت به تایبه‌ت له یاسای قه‌زایی و ئه‌و بڕیاره تۆڕه‌یی گرووپه‌كانی ئۆپۆزۆسیۆنی لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا نوێنه‌ری حیزبی كرێكار له پاڕله‌مانی ئیسڕائیل ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: “ئێمه ڕێگه ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان وێران بێت و به‌رده‌وام بۆ دیمۆكراسی تێده‌كۆشین”.