ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیان له ئۆستڕاڵیا، نیوزله‌ند و ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران و له ناڕه‌زاتی به ئێعدامی به‌ندكراوان، خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد كه لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش به‌شداری به‌رینیان تێدا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاری هانووفێری ئاڵمان له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕووداوی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانیان به‌رز ڕاگرت و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئێعدامی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌مه‌مد حسێنی” نیشان دا، جێگای ئاماژه‌یه كه لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌و ئهكسیۆنه به‌شداری به‌رینیان هه‌بوو و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیان له سیدنی ئۆستڕاڵیا و ئۆكلهندی نیوزله‌ند زه‌نجیره‌ی ئینسانیان ڕێكخست و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان و به‌ڕێوه‌بردنی خۆپێشاندان، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی نیشان دا و دژبه كۆماری ئیسلامی و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه.