ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٨٣ ئه‌ندانی پاڕله‌مان له چوار حیزبی سه‌ره‌كی ئۆتریش له هه‌ڵمه‌تێكی مرۆڤانه‌دا كه‌فاله‌تی سیاسی ١٨٣ به‌ندكراوی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیان له‌ئه‌ستۆ گرت.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕۆژی ڕابردوو له كۆنفڕانسێكی هه‌واڵنێری له پاڕله‌مانی ئۆتریش و به به‌شداری نوێنه‌رانی حیزبه‌كانی سۆسیال دێموكرات، حیزبی “ئۆ.ڤێ.پێ”، حیزبی سه‌وز و حیزبی “نێئووس” به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و ئێعدام كردنی دوو كه‌سیان، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه و به ده‌یان پاڕله‌مانتار له وڵاتانی ئۆرووپایی كه‌فاله‌تی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام‌یان له ئه‌ستۆ گرت.