ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دادگای تاوانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حووسیه‌كان دایه، ١٦ كه‌سی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسایی ئه‌و وڵاته و هه‌وڵدان بۆ شه‌ڕی چه‌كداری به ئێعدام مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه پشتیوانی ماڵی و لۆجستیكی ده‌كرێن و به‌دوای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پایته‌ختی یه‌مه‌ن له‌ساڵی ٢٠١٤ی زاینی دا، ده‌وڵه‌تێكی ڕكابه‌ریان له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسایی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانیه‌وه به فه‌رمی وه‌كوو ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ناسراوه، پێكهینا و له‌گه‌ڵیان به شه‌ڕ هاتوون كه ململانێكانیان تابه ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه.