شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو چالاكی سیاسی و مافی مرۆڤ به‌ناوه‌كانی “ئاره‌زوو مه‌ولانایی” و “ناسر كه‌مانگه‌ر” له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یان له نزیك شاری مارماریسی توركیه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپی دیپۆرتكردنه‌وه گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ناسر” و “ئاره‌زوو” ماوه‌ی پێنج ساڵه له وڵاتی توركیه گیریان خواردووه و هیچ ناوه‌ندێك نه‌چووه به‌ده‌م داواكاریهكهیانهوه. ئه‌مجاره‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به وڵاتێكی ئه‌من له‌گه‌ڵ ١٠٠ په‌نابه‌ری دیگه ڕێگای پرمهترسیان گرته‌به‌ر و له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان ڕاگوێزران. شۆرای پاڵپشتی په‌نابه‌رانی ئێران له توركیا داوا له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات به هانای ئه‌و دوو چالاكه سیاسیه‌وه بچن چونكه گیانیان له مه‌ترسیدایه.