ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئاڵمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی سێ مانگی ڕابردوو بوو.
“كورنێلیا زیچه” جێگری ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئاڵمان له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندبوو، “به‌رپرسان و فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران ئه‌بێ بزانن كه جیهان ده‌یانبینێت و چاودێریان ده‌كات”. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی، ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی سیاسیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، یه‌كێك له‌و چالاكانه، “عاتیفه چوارمهحاڵیان”نه كه ڕۆژی ١١ی ڕه‌زبه‌ر له‌شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧١ ڕۆژ به‌ندكران ڕاگوێزی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كراوه، چه‌ندین شاعیری دیكه له‌وانه “عه‌لی ئه‌سه‌دۆڵڵاهی”، “ئایدا عه‌میدی”، “عهلیڵڕهزا ئادینه” و “ڕوزبه سه‌وهانی” هێشتا له گرتووخانه دان و چاره‌نووسیان نادیاره.