هه‌زاران كه‌س له ئیستانبوول ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و سه‌پاندنی حوكمی زیندانیان به‌سه‌ر “ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ” شاره‌داری پێشوو به توندی مه‌حكووم كرد.
“ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ” شاره‌داری ئیستانبوول و سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی دژبه‌ری “ئه‌ردۆغانه” و له‌لایه‌ن دادگای توركیه‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ئه‌ندامانی شۆرای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته” سزای دوو ساڵ و ٧ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و له ته‌واوی چالاكییه سیاسیه‌كانی دوور خراوه‌ته‌وه. ئۆپۆزیسیۆنی توركیه دادگاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان به نایاسایی ده‌زانێت و ده‌ڵێت دادگایه‌ك كه سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت شه‌رعیه‌تی نییه و ئامانجی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌كه‌ی، وه‌لانانی یه‌كێك له ڕكابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌یه.