وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕۆژی سێشهممه ٢٢ی مانگی سهرماهز ڕایگەیاند، هەنگاوی خێرا بۆ جێگیركردنی هێز لەسەر سنوورەكانی عێراق لەگەڵ توركیا و ئێران گیراوەتەبەر و ئەگەر بودجەی پێویست تەرخان بکرێت ژمارەی پاساوانانی سنوور زیاد دەكرێت.
بهوتهی ئهو فهرمانده نیزامییهی عێراق، هەنگاوی خێرا بۆ جێگیركردنی هێز لە سنوورەكانی عێراق گیراوەتەبەر و وەك قۆناغی یەكەم، سێ هەزار كارمەندی نوێ لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن، ئەوەش بەپێی مهرجهكانی وەزارەتی ناوخۆ دیاری دهكرێت. ناوبراو ههروهها وتی، عێراق دابەشبووە بەسەر سێ ناوچەی سنوورییدا، ناوچەی یەكەمیان دەكەوێتە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە و بارەگاكانی لە هەولێرە و هێزەكەی نزیكەی شەش هەزار و ٥٠٠ كەسە و پێشنیاری زیادكردنی سێ هەزار پاسەوانی دیكەیان كردووە. ههروهها وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا دوو فەوج لە لیوای یەک و دوو دا پێك بهێندرێت بۆ جێگیركردنیان لەو ناوچانەی كە ئێستا چۆڵن، هەروەها لەو ناوچانەی كە پێویستییان پێیەتی.