ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، چه‌ندین گرتهویدیۆی ئاخ هه‌ژێن له سه‌رگه‌ردانی هه‌زاران په‌نابه‌ر له سنووره‌كانی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ مكزیدا بڵاوكرایه‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ان.بی.سی”، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا هه‌زاران په‌نابه‌ر له “ڕیوگرانده”ی مێكزیكهوه به‌پێ خۆیان گه‌یاندۆته سنووره‌كانی ئا‌مریكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاری داوه له داهاتوویه‌كی نزیكدا یاسای په‌نابه‌ریه‌تی ناسراو به “٤٢” هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه به هه‌زاران كه‌س به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه له وڵاتانی ئامریكای لاتینه‌وه ڕوو له سنووره‌كان ئا‌مریكا ده‌كه‌ن و له‌و ڕێگه‌دا كچان، ژنان و منداڵان قوربانیانی سه‌ره‌كین كه به‌رده‌وام ده‌كوژرێن یان ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ریان.