ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لایه‌نگرانی حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی میللی گه‌رای به‌نگلادش دژبه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانه چه‌ند ڕۆژ دوای هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی ئۆپۆزیسیۆنی به‌نگلادش كه بووه هۆی كوژرانی یه‌ك كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه، ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی به‌نگلادش به‌هۆی قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی ده‌ستیپێكردووه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.