ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامرێكا به مه‌به‌ستی توندكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران و ڕووسیه، چوار شیركه‌تی سه‌نگاپووری كه نه‌خشیان له ده‌وردانه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كان هه‌بووه خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
وه‌زاره‌تی بازه‌رگانی ئا‌مریكا له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و چوار شیركه‌ته كه‌ره‌سته و قه‌ته‌عاتی پێشكه‌وتووی نیزامیان بۆ ئێران و ڕووسیه دابینكردووه و خراونه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌و وڵاته‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامریكاش ئاماژه‌ی به سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ٢٤ شیركه‌ت و ڕێكخراه له چه‌ندین وڵاتی جیهان له‌وانه ئۆرووپا كرد كه به‌هۆی دابینكردنی قه‌ته‌عاتی ئه‌له‌كترۆنیك بۆ به‌رنامه ناوه‌كی و مووشه‌كییه‌كانی ئێران ته‌حریم كراون.