ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سەدان وانەبێژ لە نزیك ناوچەی سەوزی بەغدا له ناڕەزایەتی بە نادادپەروەری یاسای بودجەی گشتی و دانەمەزراندیان خۆپێشاندانیان كرد و تێیدا داوایان کرد گرێبه‌سته‌كانیان بکرێت به هەمیشەیی.
به‌وته‌ی نوێنەری ناڕازیان، چه‌ند ساڵه ئه‌و داواكارییه‌یان هه‌یه و ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌به‌رده‌م ئه‌نجۆمه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆژه یاسای ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا كێشە پیشه‌ییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت و گرێبه‌سته‌كانیان به فه‌رمی له قه‌راردادیه‌وه بگۆردرێت بۆ هه‌میشه‌یی. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌کرێت ڕێكاری دیكه ده‌گرنه به‌ر.