کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌   

درێژه‌ی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌‌‌‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بەشێوەیەکى چڕ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی دەوڵەتى تورکیه‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگای دهۆكیان دەستپێکردەوە و بەهۆى بۆردومانەکەوە زیانێکى زۆر بە ڕەز و باخى هاووڵاتیانى ناوچەکە گەیشتووە.

بەپێى ڕاپۆرته‌كان، ‌لە به‌یانی ئه‌مڕۆوە بەشێوەیەکى چڕ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیه‌ بۆردومانى هه‌ریه‌كە له‌ گۆنده‌كانی “سگیرێ” و “بلاڤایان” لە سنووری شارۆچکەى ئامێدی سەر بە پارێزگاى دهۆک ده‌ستپێكردووه ‌و بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە بۆسەر ئەو ناوچانە زیانێکى زۆر بە ڕەز و باخى دانیشتوان کەوتووە.