کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژرانی دوو گه‌نج له‌ له‌نده‌ن

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌‌‌‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە یەک کاتدا و لە دوو ڕووداوی چەقۆوەشاندندا لە شاری “لەندەن” پایتەختی بەریتانیا دوو گەنج کوژران.

به‌پێی ڕاه‌پۆرته‌كان، پۆلیسی شاری “لەندەن” ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە دوو شوێن و ڕووداوی جیادا لە باشووری رۆژهەڵاتی “لەندەن”، بە چەقۆ لە دوو گەنجی تەمەن 16 ساڵ دراوە و دواتر بەهۆی سەختیی برینیانەوە گیانیان لەدەستداوە.پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و هێشتا دیار نییە کە ئایا هەردوو ڕووداوەکە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە یاخود نا، بەڵام ڕووداوەکان له‌ كاتێكی نزیك له‌ یه‌كدا ڕوویانداوە. هه‌روه‌ها بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی “بەریتانیا”، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی 10 هەزار و 366 تاوان بە چەقۆ ئەنجامدراون. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بۆ هەمان ماوه‌ی ڕابردوو ژمارەکە نۆ هەزار و 50 کەس بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-