ڕۆژی شهممه ٥ی مانگی سهرماوهز، لەنێو ماڵێک له شاری “ئیستەنبووڵ”، تەرمی سێ کەس دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیار بووه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی “ئیستەنبووڵ” بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن هاووڵاتییانەوە، تیمەکانی هۆبەی کەتن و تاوانەکان چوونە نێو ماڵێکی کۆن لە گەڕەکی “کوشتەپە” لە ناوچەی “شیشلی” و تەرمی سێ کەسیان دۆزییەوە کە دووانیان ژن بوون و بە گوللـە کوژرابوون و تیمەکانی پۆلیس بەهۆی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، ناسنامەی کوژراوەکانیان بڵاونەکردەوە.v