کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 26 کۆچبەری خەڵکی سووریا

ڕۆژی هه‌ینی ‌‌٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پۆلیسی سنوور لە رۆژئاوای “رۆمانی” 26 کۆچبەری خەڵکی سووریا و تورکیای دەستبه‌سه‌رکرد کە هەوڵیاندەدا لە بارهەڵگرێکی پڕ لە ماددەی کیمیاییدا بەرەو ناوچەی شنگن بچن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، شوفێری بارهەڵگەرەکە خەڵکی تورکیایە و کۆچبەرەکانیش 25كه‌سیان خەڵکی سووریه‌ و ئەوەی دیکەشیان خەڵکی تورکیان و بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران، لێکۆڵینەوە لەگەڵ شۆفێرەکە دەستیپێکردووە و کۆچبەرەکانیش ڕووبەڕووی تۆمەتی بەزاندنی سنوور دەبنەوە و دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئیسفه‌هان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ ئه‌ندامی ده‌م پارتی له‌ باكووری كوردستان

-

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی ڕەزایەت خودڕه‌و لە بەردەم دەزگای قەزایی تاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ نه‌ساجی برووجێرد

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ ئێران

-