کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ هائیتی

ادامه تظاهرات‌ ضد دولتی در هائیتی

به‌ هه‌زاران ناڕازیی له‌ هائیتی له‌ حاڵێكدا ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون كه‌ خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی چه‌ندین ڕۆژه‌ له‌م وڵاته‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئه‌نجامیدا هه‌تا ئێستا هه‌واڵنێرێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، ناڕازییان به‌نیاز بوون كه‌ له‌و به‌ربه‌ستانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ دانراون ڕه‌د بن و ده‌ست بده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌ به‌ گازی فرمێسكرێژ و ماشینی ئاوپاش هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ریان. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی تووڕه‌یی گشتیی له‌ئاست گه‌نده‌ڵی له‌م وڵاته‌، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ته‌وه‌ڕۆم و كه‌مبوونی پێداویستییه‌كانی ژیان، ناڕازییان جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ خۆپیشاندانه‌كان كردووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ پێته‌ختی هائیتی دێته‌ ئه‌ژمار.