ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی خهزهڵوهر، له ئاكامی هێرشی هێزهكانی داعش بۆسەر باكووری وڵاتی نیجێریه دەیان کەس گیانیان لهدهستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئهوڕۆ هێزەکانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی و شارۆچکەیەک لە باکووری نایجیریه و ژمارەیەک سەرباز و كهسی مەدەنی کوژران،بە وتەی شایەتحاڵەکان هێرشی هێزەکانی داعش ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچەکەیان بە تەقەمەنی کوشتووە و ئەوانی دیکەش لە کاتی هەڵاتندا لە ڕووبارەکەدا خنکاون، هێرشەکانی گروپە ئیسلامییەکان لە باکووری نێجیریه لە ماوەی نزیکەی 13 ساڵدا زیاتر لە 40 هەزار کەسی کوشتووە و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی ئاوارە کردووە و بهرهو وڵاتانی دراوسێی وەک نیجەر و چاد و کامیرۆن چوون.