ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق هێرشەکانی سپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار كرد و ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تی ئێران دەبێت ڕێز لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت.
به‌پێپی ڕاپۆرته‌كان، بەیانی دووشه‌ممه، سپای پاسدارانی ئێران زنجیرەیەك هێرشی بۆسەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆهەڵاتی كوردستان ئەنجامدا و لەناوچەی سیدەكان بنكەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و لە كۆیە قەڵای دیموكرات و لە زڕگوێز بارەگای كۆمەڵەی زەحمەتكێشان و كۆمەڵەی شۆڕگێڕانی كردە ئامانج. لەسەر ئەو پرسە، نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگه‌یاند كه ئێمە ئیدانەی هه‌ر چه‌شنه هێرشێك ده‌كه‌ین كه سه‌روه‌ری خاكی عێراق پێشێل بكات.