ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به مووشه‌ك فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نیزامی سووریا و كۆگای ته‌قه‌مه‌نی سپای قودسیان كرده ئامانج و پێنج كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ڕۆیته‌رز”، له یه‌ك مانگی ڕابردوودا ئیسڕائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی سپای قودس له سووریه زیاد كردووه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش بۆ جارێكی دیكه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نیزامی ئه‌رته‌شی سووریا و كۆگای ته‌قه‌مه‌نی سپای قودسی به مووشه‌ك كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.