ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كادری ده‌رمان و پزیشكانی ئێرانی دانیشتووی ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كادری ئێرانی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له‌شاری هامبوورگ، وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌رینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشاندا و چه‌ند كه‌س له ئاماده‌بووان وتارێكیان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ئێران پێشكه‌ش كرد.
