ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و خوێندكارانی زانكۆ كه ڕۆڵه‌كانیان له‌ئێران ده‌رس ده‌خوێنن له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت بۆ ڕۆڵه‌كانیان له‌ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بوون.
دواى گیان له‌ده‌ستدانی “بەشار فایەق”، تەمەن ٢١ ساڵ و خوێندکاری قۆناغی دووەمی کۆلێجی پزیشکیی ئەهواز لە ماوه‌ی ڕۆاژانی ڕابردوودا، ئێستا بنەماڵەى خوێندکاران داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ده‌كه‌ن منداڵه خوێندكاره‌كانیان له ئێرانی پڕ ئاڵۆزی بگه‌ڕێننه‌وه. به‌وته‌ی ناڕازیان، کۆمارى ئیسلامى هەموو شتێکى لەدەست دێت بەرامبەر منداڵەکانمان بەتایبەت کە کوردن و ئەو ڕژێمەش ڕەقى لە کوردە، بۆیە داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین کە منداڵەکانمان بگەڕێننەوە.