ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زڵوه‌ر، ئێرانیان له وڵاتانی مه‌جارستان، به‌ریتانیا، یوونان،ئاڵمان، سوید و نیووزله‌ند دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له چه‌ند وڵاتی جیهان به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و سزادانی تاوانباران بوون.