ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بالیۆزی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته‌ی بانگهێشت كرد.
پاش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی چه‌ند ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێری میدیای “ئێران ئه‌نته‌ر ناسیۆناڵ” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بالیۆزی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته‌ی بانگهێشت كرد و ناڕه‌زایه‌تی و سكاڵای خۆیان له هه‌ڵسووكه‌وته تیرۆریستییه‌كانی ڕژیم دژبه شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی. شایانی باسه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی زیاتر له ٤٠ ڕۆژنامووس له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه كرد و سه‌ركوتی ئازادی ڕاده‌ربڕینی له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.