هه‌زاران كرێكاری ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی فه‌رانسه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌كۆبوونه‌وه له‌ناوه‌ندی شاری پاریس، ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سیان دژبه گرانی و هه‌ڵاوسان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشاندانه‌كانی پاریس ته‌نیا به‌شێك له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری گه‌وره‌ی كه‌رتی گواستنه‌وه و به‌شه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تییه كه ئاسته‌نگی بۆ هاتووچۆ له‌و وڵاته درووست كردووه. ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له فه‌ڕانسه و سه‌رانسه‌ری ئۆرووپا ڕوو له زیادبوون ڕایه و كرێكاران ده‌ڵێن، ناتوانن به‌و ئاستی حه‌قده‌سته پێداویستییه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن. به‌پێی ئاماره‌كان، لانیكه‌م ٤ هه‌زار كه‌س له پاریس و زیاتر له ٦٠ هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ست به‌و ڕێپێوانه بوون.