وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كانادا ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له توێتێكدا ڕایگه‌یاند: سه‌پاندنی حۆكمی ئێعدام له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ر ناڕازیاندا، به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كانادا ڕایگه‌یاند: سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر كه‌سانێك كه بۆ گه‌یشتن به مافی مرۆڤ تێده‌كۆشن، وه‌كوو جه‌نایه‌ت دژبه مهرۆڤایهتییه و ئێمه داوا له حكوومه‌تی ئێران ده‌كه‌ین ڕێگایه‌كی دیكه بگرێته به‌ر و وڵامێ نێگهرانییهكانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به سه‌ركوت نه‌داته‌وه و مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت. ناوبراو له كۆتاییدا وتی: كانادا بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێرانه و پشتیوانیان ده‌كات.