ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لاوێكی برینداری خۆپێشاندانه‌كانی شاری مهاباد به‌ناوی “فایق مام قادری” له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “فایق مام قادری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “مه‌سعوود فه‌ره‌جزاده” و “دانا مام قادری” له ئۆتۆمبێلێكدا له مه‌یدانی ئیستقلالی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ ده‌كرێت و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌خت ئه‌كات.