ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئامرێكا دوو كاروانی سووته‌مه‌نی و چه‌ك و چۆڵی سپای قودسیان له نزیك سنووری سووریه كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه لاینكه‌م ٢٥ كه‌س كوژران و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ئاسۆشه‌یتد پرێس”، ١٥ كامیۆنی بارهه‌ڵگر له نزیك “قائیم” له سنووری نێوان عێراق و سووریه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئامریكاوه كراونه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٢٥ كه‌س كه به‌شێكیان ئێرانین كوژراون و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، زاینارییه‌كان باس له دوو كاروان ده‌كه‌ن كه یه‌كێكیان سووته‌مه‌نی بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان ده‌گوازته‌وه و ئه‌وی دیكه‌یان چه‌ك و چۆڵی بۆ سووریه ده‌گوازته‌وه و ٢٠ تانكیان تێدا بووه كه له‌لایه‌ن ئامرێكاوه ناوبراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هێرشه پاش تیرۆركردنی شارۆمه‌ندێكی ئامریكایی به‌ناوی “ئێستیون ئێدوارد تڕۆڵ” له شاری به‌غدا ئه‌نجام دراوه.