ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به ٥٠٠ كارمه‌ندی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له شاری هه‌وڵێر داوایان له حكوومه‌ت كرد به شێوه‌ی فه‌رمی دابمه‌زرێن. به‌وته‌ی ناڕازیان، لەکاتی هاتنی ویرووسی کۆرۆنادا، بە هەموو شێوەیەک هاوکاری کەرتی تەندورستی و حکومەتی هەرێمیان داوه، بەڵام پاش لاوازبوونی ئه‌و نه‌خۆشییه گرێبەستەکانیان درێژ نەکراوەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر بەڵێنیان پێ‌درابوو کە دایان بمه‌زرێنن، به‌وته‌ی ناڕازیان مووچه‌ی پێنج مانگیان هێشتا وه‌رنه‌گرتووه و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیانن.