سه‌ر لە بەیانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوڕێی شۆڕشگێر و دێرینی کۆمەڵە “مەلا عەبدوڵا عەبدوڵڵاهی” لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاڵمان دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ همیشە ماڵئاوایی له ژیان كرد.
“مەلا عەبدوڵڵا” شۆرشگێرێکی ماندوو نه‌ناسی دوو ده‌وره‌ی شاه و كۆماری ئیسلامی و هەروەها کەسایەتێکی زۆر گەورە و وه‌فادار بوو. ناوبراو بە درێژایی تەمەنی کەسێکی شۆرشگیر، شەریف، دڵسۆز، یار و یاوەری خەڵکانی چەوساوە و هەژار بوو. هەر به‌و هۆیه‌وه كه‌سایه‌تییه‌کی زۆر خۆش نێو و خۆشەویست بوو لە نێو هاوڕێیانی کۆمەڵە لە ناوچه‌ی شنۆ و مه‌رگه‌وه‌ر و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستاوه، پڕ بەدڵ سه‌ره خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و هەمو خزم و كه‌س، دۆستان و هاورێیانی كۆمه‌ڵه دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
