ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی سویس و ئیسڕائیل به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئێسڕائیل له شاری “تل ئاویو” به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیان له شاری “بێڕن”ی وڵاتی سویس به مه‌به‌ستی پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
