ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیان و دۆستانیان له وڵاتانی كوره‌ی جنووبی و ئه‌ندۆنێزی بۆ جارێكی دیكه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان و دۆستانیان له شاره‌كانی سێئوول و جاكارتا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سهفارهتحانهكانی كۆماری ئیسلامی و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “مه‌هسا” و قۆربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمیان به توندی ئیدانه كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان لهڕاپهڕنی گه‌ڵانی ئێران ده‌ربڕی.