به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ماكۆ له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه له دژی سیاسه‌تی سهركۆتگهرانه به ٣٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا و هه‌روه‌ها ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ورمێ، لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوو کەسیان بە زیندان مەحکووم کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته “مێهرداد عه‌بدۆڵڵا زاده” له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردان به تومه‌تی “هه‌وڵ له دژی ئه‌منییه‌تی ئێران له ڕێگه‌ی جاسووسی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و ئێستاش له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ دایه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “کەیوان زارعی و ڕەزا ئیسماعیلی”، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ، هەر کامیان بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری به تومه‌تی به‌شداری له خۆپیشاندان دژی هێرشی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، مەحکووم کران.