c
شایانی باسه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، چوار كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “عه‌تا جهسهنزاده” و “ئامانج ئازه‌رپوور” خه‌ڵكی سه‌قز، “محموود عوسمانی” خه‌ڵكی سه‌ڵماس و “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” خه‌ڵكی گوندی “ئارمه‌رده”ی بانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندارببوون. به‌پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی ٩١ی هه‌تاویه‌وه تا كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، لانیكه‌م ٤٠٢ كه‌سی مه‌ده‌نی له ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ قۆربانی بوون كه له‌و ڕێژه‌یه ١٠٣ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٩٩ كه‌س بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.