کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مەترسی چوونە کۆمای به‌ندكراوی سیاسی “بێهنام موسیوەند”

مەترسی چوونە کۆمای به‌ندكراوی سیاسی بێهنام موسیوەند 3

بەندکراوی سیاسیی “بێهنام موسیوەند”  کە لەپێناو داکۆکیکردن لە مافی بەندکراوان، مانی لە خواردن گرتووە، لەدوای تێکچوونی تەندروستی مەترسی کۆما و تەنانەت مردنیشی لەسەره‌.

بە پێی زانیارییەکان، پاش ئەوەی “بێهنام موسیوەند” مانی لەخواردن گرت، تووشی لاوازییەکی زۆر و دابەزینی زه‌خت و شەکر بووە و ئەوەش ئەگەری چوونە کۆمای زۆر زیاد کردوە. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانیه‌ سیاسیه‌، بەرپرسایەتی گیانی ڕۆڵه‌كه‌یان لە ئەستۆی بەرپرسانی زیندان و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه‌.