کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “له‌نج ئاوا”ی مه‌ریوان له‌ئاست نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆ

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی له‌نج ئاوای مه‌ریوان له‌ئاست نه‌بوونی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی “له‌نج ئاوا”ی مه‌ریوان له‌ئاست نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆ بۆ گونده‌كه‌یان و تێكڵاو بوونی پاشه‌ڕۆی ماڵه‌كان له‌گه‌ڵ ئاوی چۆم و زه‌وی كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، ئاوی دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ له‌ بیره‌كان دابین ده‌كرێت و ئاوه‌ڕۆی گونده‌كه‌ش تێكه‌ڵ به‌ ئاوی بیره‌كان ده‌بێت و به‌شێكیشی تێكه‌ڵ به‌ ئاوی ئاودێری به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كان ده‌بێت و مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانی گوندنشینان درووست كردووه‌. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ هاووڵاتییان، چه‌ندین جار سه‌ردانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆی مه‌ریوانیان كردووه‌ به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌.