رۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، “په‌روین موحه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی “ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌روین موحه‌ممه‌دی” ڕۆژی دووشه‌ممه به‌بێ ئاگاداری خۆی بانگهێشتی ئیداره‌ی دادسه‌رای ئێڤێن به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی سزا به‌بری دادگای گه‌رمسار كرا. به‌رپرسی لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای ئێڤین به ناوبراوی ڕاگه‌یاندووه كه حوكمه‌كه‌ی غیابییه و ده‌بێت له‌لایه‌ن دادگای په‌یوه‌ندیداره‌وه كه سه‌پێنداروه پێت ڕاگه‌یه‌ندرێت. به پێی ڕاپۆرتی “ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكاری ئێران”، هۆكاری حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی “په‌روین موحه‌ممه‌دی” ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌نده‌یه‌كی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی كه له‌وێدا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” مه‌حكووم كرابوو.
