کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری مهاباد له‌ئاست پیسی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری مهاباد له‌ئاست پیسی ئاوی خواردنه‌وه‌ی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری مهاباد له‌ئاست خراپی كوالێتی ئاوی لووبه‌كه‌شی ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیای بایه‌خدانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ به‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك بوون.

به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كوالێتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری مهاباد خراپه و به‌ وته‌ی هاووڵاتییان ڕنگ و بۆنێكی پیسی هه‌یه‌. هاووڵاتییه‌ك له‌و باره‌وه‌  ده‌ڵێت: چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیان به‌ ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌وه‌ گرتووه‌ به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێ نه‌داونه‌ته‌وه‌ و ئێستا خه‌ڵك ناچاره‌ له‌م هه‌ڵاوسان و گرانیه‌دا ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ بازاڕ بكڕێت.